|
لێكۆڵینەوەیەكی
نوێ كە 15ی ئەم مانگە ئەنجامەكەی لەسایتی
وێبمێدیسندا بڵاوكراوەتەوە، دەڵێ سەعاتی
یەكەمی دوای خواردنەوەی كحولیی ئەگەری ڕودانی
جەڵتەی دەماخ دوو هێندە زیاد دەكات، ئەم
ئەگەرە لەسەعاتی دووەمیشدا هێشتا 60% بەرزترە
و دواتر تا خواردنەوەی داهاتو وردە وردە بەرەو
ئاساییبوونەوە دەچێتەوە. لێكۆڵیاران دەڵێن هۆی
ئەمە ئەوەندە ڕوون نییە، ئەوەی تا ئێستا بۆی
دەچن ئەوەیە لەو سەعاتەی دوای خواردنەوەدا
فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە و ئەگەری مەیینی
خوێن زیاد دەكات. ئەم دوو حاڵەتەش لە هۆكارە
بڵاوەكانی روودانی جەڵتەی دەماخن.
هەتا بڕی خواردنەوەكەش زیاتر بكات، ئەگەری
روودانی كارەساتی تەندروستی لە لەشدا زیاد
دەكات. جگە لەم حاڵەتە، خواردنەوەی زۆر كاری
نەرێنی بەرچاو لە جگەر و قوڕگ دەكات و لە
ژنانیشدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
زیاد دەكات.
|