|
رەمەزانی
ئەمساڵ لە وەرزێكدایە كە ئێجگار گەرمە و
رۆژگارێكی ئەوتۆیە كە دەگاتە 16 سەعات. بۆیە
گرنگە ئاگات لەباری تەندروستیت بێت. ئەمانە
هەندێ ئامۆژگارییە بۆ هەمو لایەك:
1- ئەگەر هەر حاڵەتێكی تایبەتی تەندروستیت
هەیە، ڕاوێژ بە پزیشك بكە، كە ئاخۆ ڕۆژو زیان
لە تەندروستیت دەدات؟
2- ئەگەر تەنانەت تەندروستیشی، بەرنامەیەكی
ئەوتۆ بۆ ژەمەكانی ڕەمەزان دابڕێژە كە تێیدا
بڕی پێویستی ڕەگەزە خۆراكییەكان و شلەمەنی
پێویست پێشكەش بە جەستەت بكەیت.
3- پارشێو بكەن: پارشێو گرنگترین ژەمی رۆژانی
رەمەزانە و نابێ پشتگوێ بخرێ. زۆر گرنگە
لەپارشێودا خۆراكی پرۆتینی، كاربۆهێدراتی
ئاڵۆز و بڕێكی زۆر ئاو بخۆنەوە. بۆ نمونە:
هێلكەیەك، نانێك، چەند قاشە پرتەقاڵێك، چەند
گوێزێك و چەند پەرداخێك ئاو.
4- لە سەعاتە هەرە گەرمەكانی رۆژدا، ئەگەر
توانیت لە ماڵەوە بمێنەوە و پشو بدە، ئەگەر
كارەكەت بوارت نادا، ئەوا چالاكی جەستەییت كەم
بكەرەوە و زیاتر لەسێبەردا بمێنەوە.
5- لەكاتی ڕۆژوشكاندندا زۆر مەخۆ. باشتر وایە
سود لەخۆراكە سروشتییەكان وەربگریت بۆ
ڕۆژوشكاندن، وەك خورما، شیر، شەربەتی سروشتی.
پاشان كەمێك پشو بدە (وەك نوێژ و عیبادەتی تر)
و ئینجا ژەمێكی سادە بخۆ كە پرۆتینی پێویستی
تێدابێت. هەوڵبدە لە كاتی رۆژوشكاندنەوە تا
كاتی نوستن 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، بەڵام
لەسەرخۆ و بە تەدریجی.
6- هەوڵبدە دوای رۆژوشكاندن چا و قاوە و سۆدا
كەم بخۆیتەوە.
7- لەشەوانی رەمەزاندا میوە و بادام بخۆن و
دوور بكەونەوە لەشیرینی دەستكرد و چوكلێت.
8- شەوانی رەمەزان وەرزشی سادە بە ڕێكوپێكی
ئەنجام بدەن، وەك ڕێكردن بۆ ماوەی 20 خولەك.
9- لەخواردنی سورەوەكراو و پڕ بەهارات دوور
بكەونەوە لەڕەمەزاندا، چونكە دەبنە هۆی دڵەكزێ
و تێكدانی كرداری هەرس.
10- سود لەحەبی مەڵتی ڤیتامین وەربگرن، بەڵام
بە ڕاوێژی پزیشك.
11- رەمەزان هەلێكی گرنگە تا بە هەمیشەیی
ماڵئاوایی لەجگەرە بكەیت و ئیتر رووی
تێنەكەیتەوە.
|