|
بەگوێرەی
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی كە لەلایەن Sunni
L. Mumford خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا
ئەنجامدراوە و 12ی ئەم مانگە سایتی وێبمێدیسن
ئاماژەی پێكردوە، سوڕی مانگانەی ئافرەت كار لە
ڕێژەی كۆلیسترۆلەكەی دەكات و بەم پێیە دەبێ
وردترین پێوانەی كۆلیسترۆلی ئافرەت بدۆزرێتەوە
و هەموو جارێك لەو قۆناغەی سوڕی مانگانەیدا
چێك بكرێت.
لێكۆڵەران تەئكیدیان كردەوە كە بەدرێژایی
سوڕەكە، ئاستی كۆلیسترۆل بە ڕاددەی 20%
دەگۆڕێت، ئەم ڕاددەی گۆڕانە لە ئافرەتانی
قەڵەو و ئەوانەی تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاترە،
لە 20% یش زیاترە. دەركەوت لەنیوەی یەكەمی
سوڕی مانگانەدا ئاستی كۆلیسترۆل و چەورییەكانی
تر كەمترە و دوای دابەزینی هێلكە ئاستی
چەورییە زیانمەندەكان بەرز دەبێتەوە.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 260 ژن ئەنجامدرا لەنێوان
تەمەنەكانی 18 تا 40 ساڵی ئەنجامدا و بۆ هەر
ئافرەتێك لەماوەی سوڕی مانگانەكەیدا 16 نمونە
لە خوێن وەرگیرا بۆ پێوانی ئاستەكانی هۆرمۆنی
ژنانە و چەورییە جۆراوجۆرەكانی خوێن پێوران.
لێكۆڵەران وتیان بۆمان دەركەوت هەتا ئاستی
هۆرمۆنی ژنانەی ئیسترۆجین زیاد بكات، ئاستی
كۆلیسترۆلی بەسود زیاد دەكات و هی كۆلیسترۆلی
زیانمەند زیاتر دەكات. هەر بۆیەش دوای تەمەنی
نائومێدی، كە ئاستی هۆرمۆنی ژنانە بەشێوەیەكی
بەرچاو دادەبەزێت، ئەگەری توشبونی ئافرەت بە
نەخۆشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاد دەكات
و وەك پیاوانی لێدێت.
تا ئێستا داوامان لە نەخۆشەكان دەكرد كە
بەیانیان و بە سكی برسی بێن بۆ چێككردنی ئاستی
چەوری خوێنیان، لەمەودوا دەبێ كاتی سوڕی
مانگانەكەش لەبەرچاو بگرین.
|