|
لێكۆڵینەوەیەك
لەكۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریكییەوە لەسەر
123،000 كە ئەنجامدراوە كە 53 هەزاریان پیاو و
60 هەزاریان ئافرەت بوون. لێكۆڵینەوەكە
ئاشكرای كرد زۆر دانیشتن تەمەن كورت دەكاتەوە،
بێ گوێدانە راددەی چالاكی جەستەیی ڕۆژانەی ئەو
كەسە.
لێكۆڵینەكە لەسەر بەدواداچونی ئەو كەسانە بۆ
ماوەی 13 ساڵ ئەنجام دراوە و بەشداربوان
بەدووربون لەشێرپەنجە، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی
دەماخ و نەخۆشییەكانی سی.
لێكۆڵینەكە سەلماندی ئەو ژنانەی ڕۆژانە زیاتر
لە 6 سەعات دادەنیشن ئەگەری مردنیان 37% زیاد
دەكات بە بەراورد بەو ژنانەی كەمتر لە 3 سەعات
لە شەو و ڕۆژێكدا دادەنیشن.
هەرچی پیاوانیشن ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە 6
سەعات دابنیشن ئەوا ئەگەری مردنیان 18% زیاد
دەكات بە بەراورد بەوانەی لە شەو و ڕۆژێكدا
كەمتر لە 3 سەعات دادەنیشن.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە تەنانەت ئەگەر كەسەكە
وەرزشیش بكات، دانیشتنی زۆر دیسان ئەگەری
مردنی زیاد دەكات.
خۆ ئەگەر ژنێك لە شەو و ڕۆژێكدا زیاتر لە 6
سەعات دابنیشێت و وەرزشیش نەكات، ئەوا ئەگەری
مردنی 94% زیاد دەكات بە بەراورد بە كەسێك كە
لە 3 سەعات كەمتر دادەنیشێ و وەرزشی ڕۆژانەش
دەكات.
بەپێی سایتی مێدیكاڵ نیوز تودەی كە هەواڵەكەی
بڵاوكردۆتەوە، پێشتر سەلمێنرابوو دانیشتنی زۆر
پەیوەندی هەیە بە توشبون بە شەكرە،
نەخۆشییەكانی دڵ و بۆری خوێن و قەڵەوییەوە،
بەڵام ئەمە یەكەمین جارە بە لێكۆڵینەوەیەكی وا
زەبەلاح و بە ئەنجامێكی وا بەرچاو دەسەلمێنرێ
كە دانیشتنی زۆر پەیوەندی هەیە بە مردنەوە. |