|

كەمپینێكی زانستی لە ئەمریكا بە مەبەستی
تێگەیشتن لە سروشتی كیمیایی عەتر و
بۆنەخۆشەكان، هەندێ زانیاری نوێ دەخاتە
پێشچاوی پەیوەندیداران. پسپۆڕان لە جۆرە
ناسراو و ماركەكانی عەتر كە 17 جۆر بون لە
هەریەكە و نمونەیەكیان نارد بۆ پشكنینی
تاقیگەیی. دواتر پسپۆڕان بۆیان دەركەوت جگە
لەو ماددانەی كە لەسەر قوتوی عەترەكان نوسراون
بەوەی پێكهاتەی عەترەكەن، ئەو عەترانە بە
تێكڕا هەریەكە و 14 ماددەی زیانبەخشی تریان
تێدایە كە كۆمپانیاكان لەسەر شوشەی عەترەكان
ئاماژەیان پێناكەن. پسپۆڕان هوشداریان دا كە
پێدەچێ ئەو عەترەی لەخۆتی دەدەی هۆكاری توش
بوونت بێ بە سەرئێشە، هەستەوەری و تەنانەت
تێكچونی باڵانسی هۆرمۆنیش. بۆیە هوشداریاندا،
ئەگەر ناشتوانن لە عەتر و بۆنخۆشكەرە
دەستكردەكان بە تەواوی دوور بكەونەوە، لانیكەم
سنور دابنێن بۆ بەكارهێنانیان. |