|
بەپێی
لێكۆڵینەوەیەك خواردنەوەی بیرە ئەگەری توشبوون
بە نەخۆشی سەدەف (Psoriasis)، كە نەخۆشییەكی
بە ئازار و شێوێنەری جوانیی پێستە، زیاد
دەكات. بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەو ژنانەی
بیرە دەخۆنەوە، ئەگەری توشبونیان تەنانەت لەو
پیاوانەش زیاترە كە بیرە دەخۆنەوە، چ جای
ئەوانەی لە بیرە و خواردنەوە كحولییەكانی تریش
بەدوورن! لێكۆڵینەوەكە لەسەر 82،869 كەس
ئەنجامدراوە و لێكۆڵەران ئەم ئەنجامانەیان
دەستكەوتوە:
* لەو ژمارەیە 1150 كەس توشی سەدەف بوون و
توێژینەوە لەسەر 1069 كەسیی توشبوویان هاتۆتە
ئەنجامدان.
* ئەو كەسانەی هەفتانە 2-3 جار لەهەفتەیەكدا
خواردویانەتەوە، بە بەراورد بەوانەی
نەیانخواردۆتەوە، ئەگەری توشبونیان بە سەدەف
72% زیادی كردوە.
* ئەو ئافرەتانەی هەفتانە 5 جار و زیاتر
بیرەیان خواردۆتەوە، ئەگەری توشبونیان بە
سەدەف 2-3 هێندە زیادی كردووە بە بەراورد
بەوانەی بیرە و خواردنەوە كحولییەكانی تر
ناخۆنەوە.
ماددەی گلوتین كە لە جۆدا هەیە، لەبیرەدا
بوونی هەیە و ئەمەش ئەگەری توشبوون بە سەدەف
زیاتر دەكات. بەم پێیە لەم ڕوەوە بیرە
لەخواردنەوە كحولییەكانی تری وەك شەرابی سور
زیانمەندترە.
|