|
مەبەستمان
لەوە نییە راستەوخۆ بەر لەوەی بنوی دەم و چاوت
بشۆیت و خەوەكەت بزڕێنی، بەڵكو ئەوەیە دوای
هاتنەوەت لەكار یان بازاڕی ئێواران یان هەر
چووە دەرەوەیەك پێش نوستن، دەم و چاوت بشۆیت.
ئەم شوشتنە دەبێتە هۆی داماڵینی ماددە
كیمیاییەكانی میكیاج و كرێمە جیاوازە
كیمیاییەكان، تەپوتۆز و ماددە پیسكەرەكانی تر.
ئەگەر دەم و چاو نەشۆی، ئەوانە دەبنە هۆی
ڕووانی كارلێكی كیمیایی نەخوازراو لەسەر پێست
و ژینگەیەكی لەباریش دەخولقێنن بۆ میكرۆبەكان
و لەئەنجامدا پێستێكی نەخۆشتر و
كەمدرەوشاوەترت دەبێت. جگە لەمە، دەم و چاو
شوشتن سوڕی خوێن چالاك دەكات و كارلێكە
بەسودەكانی كاتی نوستن لە پێستتدا چالاكتر
دەكات و لەئەنجامدا پێستێكی گەنجتر و
درەوشاوەترت دەبێت. |