چوار ساڵ بەسەر مردنی تێپەربووە تازە ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن فریای دەكەوێت  

 

 

بە پێی رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس، ئافرەتێكی بەریتانی بەناوی دینیس كێڵی تووشی شۆك بووە، كاتێك دوای ئەوەی چوار ساڵ بەسەر مردنی مێردەكەی تێپەربووە و ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنی نەخۆشخانە لەبەردەم دەرگای دەبینێت و داوای لێدەكات، كە جۆرجی مێردی ئامادە بكات بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە پشكنینی بۆ بكرێت. ئەو ئافرەتە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، كە جۆرج بەر لە چوار ساڵ بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان كۆچی دوایی كردووە، كەچی نەخۆشخانەیەك هەینی رابردوو ئۆتۆمبیلی فریاكەوتنی بۆ جۆرج ناردووە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هەر نەخۆشخانەكە بڕیاری داوە لێكۆڵینەوە لەو كارە بكات كە بە "سوكایەتی" لەقەڵەم داوە.

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com