سارا جێسیكا پاركەر خانوویەك بە 21 ملیۆن دۆلار دەكرێت  

 

 

بەپێی هەواڵێك كە لە چەند رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوبۆتەوە، سارا جێسیكا پاركەری ئەكتەری ئەمریكی خانوویەكی بە 21 ملیۆن دۆلار لە شاری نیویۆرك كڕیووە، مەبەست لە كڕینی ئەو خانووەش ئەوەیە، كە سارا لە هەندێك كاتدا دوور لە مێرد و منداڵەكانی تێیدا بحەسێتەوە و بیر لە كارەكانی بكاتەوە، خانووەكەش نزیك لە ماڵەكەی تریەتی. سارا كە پاڵەوانی زنجیرەی "سێكس و شار"ە، خانووە نوێیەكەی لە 8 ژوور و پێنج حەمام و هۆڵێكی گەورە دانیشتن پێكهاتووە.

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com