سكارڵێت: شوكردن جوانترین كاری ژیانم  

هەرچەندە ئەستێرەی بەناوبانگ سكارڵێت جۆهانسۆن لە شوكردنی بە رایان رینۆلدز سەركەوتوو نەبوو، بەڵام لە دوا لێدوانیدا سكارڵێت ئەو زەواجەی بەچاكترین كاری ژیانی خۆی دەزانێت. ئەو كچە ئەكتەرە كە تەمەنی 27 ساڵە لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی وتویەتی"من زۆر باوەڕم بە زەواج هەیە، كاری شوكردنیشم كارێكی تەواو بوو، چونكە ئاسایی بوو. شوكردنەكەم لە ئەنجامی خۆشەویستی بوو، هەستێكم بۆ ئەوە هەبوو كە لەگەڵ ئەو كەسە ئاییدەم دروست دەبێت، خۆم بە بەختیار دەزانی، كەچی وا نەبوو، ژیانی هاوسەری زۆر قورس بوو لەگەڵیدا".

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com