|
بەپێی
راپرسییەك كە لەلایەن گۆڤاری (مەنیز هێلس) بۆ
دە ئافرەتی جیهانی ئەنجامدراوە، (جێنیفەر
ئەنستۆن) بە سەرنجراكێشترین ئافرەت دانراوە،
لەهەمان راپرسییشدا (ئەنجیلینا جۆلی) پلەی
دەیەمی بەدەستهێناوە، ئەمەش وا دەكات
توانجەكان لەسەر ئەكتەری بەناوبانگ (براد بێت)
زیاتر بێت، چونكە هەردوو ئەو ئافرەتانە
هاوسەرگیریان لەگەڵ براد بێت كردووە، جێنیفەر
تەڵاق دراوە و جۆلی ئێستا لەگەڵی دەژی، كەچی
ئێستا راپرسیەكان جێنیفەر بە سەرنجراكێشتر
دەزانن و هەندێك لە سینەماكارانیش پێیانوایە
براد بێت لەدیاركردنی هاوسەرەكەی هەڵە بوو
كاتێك جێنیفەری جێهێشت و جۆلی مارە كرد. |