|
لە
دیمانەیەكی لەگەڵ سایتی ئیلاف هونەرمەندی سوری
(نەسرین تافش) باسی لە دواین كاری خۆی كرد، كە
درامایەكە تێیدا رۆڵی ژنە سۆفی بەناوبانگ
(رابیعەی عەدەوی) دەگێرێت. نەسیرین پێیوایە
بینینی ئەو رۆڵە ئەزمونی هونەری زیاتر دەكات و
پێشیوایە سۆفیگەری بەهایەك بۆ مرۆڤ زیاد
دەكات. نەسرین لە باوكێكی فەڵــــــــەستینی و
دایكێكی جەزائیری لە دایكبووە، بەڵام هەر لە
سوریادا گەورە بووە، وەك ئەكتەرێكی سوریا
ناسراوە، بەڵام لەو دیمانەیەدا نەسرین
نەیویستووە قسە لەسەر بارودۆخی سوریا بكات و
گــــــوتویەتی "نامەوێت قسە لەسەر سیاسەت
بكەم". |