|
سڤیل:
محەمەد هەسنانی
ئەڤین بەهجەت، كچە پەیامنێری سەتەلایتی گەلی
كوردستان و پێشكەشكار لەكەناڵی ناوخۆیی گەلی
كوردستان رایگەیاند، ئامادە نییە لەپێناو
ژیانی هاوسەری واز لەكاری راگەیاندن بێنێ و
گوتی "بەڵام نازانم دواجار قسمەت و نسیب چۆن
دەبێت".
ئەڤین بەهجەت، دەرچووی پەیمانگای تەكنیكی
هەولێرە، بەشی راگەیاندن، لەلێدوانێكیدا بە
(سڤیل)ـی راگەیاند، سەركەوتنی راگەیاندنكار بە
رەگەز نییە، بەڵكو ئەوەی جورئەتی هەبێ و شەرم
نەكات سەركەوتوو دەبێت، لەبارەی كێشەكانی
راگەیاندنكاری ئافرەت ئەڤین گوتی "وانازانم
هیچ كێشە و بەربەستێك هەبێت، كە جیاواز بێت
لەكێشەكانی رەگەزی بەرامبەر، بەمەرجێك خۆت
بزانی چۆن تەعامول دەكەی، هەرچەندە زۆرجار
دووچاری ئەوە دەبیتەوە، كە كەسانێك بەهەڵە لێت
تێبگەن، بەڵام ئەوە نابێتە بەربەست لەبەردەم
كارەكان، لەكاتی روماڵكردنی هەواڵ هەمان كێشە
و بەربەست دێتە پێشت كە دێتە پێش رەگەزی
بەرامبەر".
ئەڤین ژیانی هاوسەری پێكنەهێناوە، بەڵام
زۆربەی راگەیاندنكارە ئافرەتەكان دوای شووكردن
واز لەراگەیاندن دێنن، ئەڤین لەو بارەیەوە
گوتی "تائێستا بڕیاری ئەوەم نەداوە لەكاری
راگەیاندن دووربكەومەوە، یاخود بۆ ژیانی
هاوسەری واز لەم پیشەیەم بێنم، چونكە هەم
بڕوانامەكەم لەم بوارەیە، هەمیش خۆم ئەم كارەم
زۆر خۆشدەوێت، بەڵام قسمەتیش نازانم چۆن
دەبێت".
|