|
لەیەكەم
دیمانەیدا كچەكەی مایكل جاكسۆن دان بەوە
دادەنێت، كە دوای مردنی باوكی هەستی
بەناوبانگی باوكی كردووەو ئەوەش ئاشكرا دەكات،
كە باوكی هەر دەم ماسكی لەدەموچاوی منداڵەكانی
بەستووە، بۆ ئەوەی لەلای خەڵك ناسراو نەبن.
پاریس مایكل جاكسۆن كە تەمەنی 13 ساڵە لەیەكەم
دیمانەیدا باسی باوكی كردو گوتی "تا نەمرد
نەمزانی ئەو ناوبانگە بەرفراوانەی هەیە".
پاریس دواتر باس لەپەیوەندی نێوان خۆی و باوكی
دەكات و دەڵێ "باوكم ماسكی لەدەموچاوی
منداڵەكانی دەبەست بۆ ئەوەی نەناسرێینەوە،
ئەوكات ئەو كارەی باوكم كە دەیویست لەناو خەڵك
جیامان بكاتەوە بە كارێكی گێلانە دەزانی،
بەڵام ئێستا بۆم دەركەوتووە، كە باوكم دەیوست
ئێمە ژیانێكی ئاساییمان لەناو خەڵك هەبێت، هەر
بۆیەش من بە ئاسایی دەمتوانی بچمە قوتابخانە".
پاریس نیازی خۆی دەربڕیوە كە دەیەوێت بەشداری
لەنواندن و گۆرانی بكات، بەڵام لەبارەی
پاریسەوە جانێت جاكسۆن دەڵێ "من ئامۆژگاری
پاریسم كردووە، كە جارێ نەچێتە ناو دونیای
هونەر، چونكە منداڵی لەدەست دەدات، منداڵیش
قۆناغێكە قەرەبوو ناكرێتەوە".
|