|
سڤیل:
تریفە ئازاد
خانمە بێژەری كەناڵی كوردسات لەمیا رەسوڵ دەڵێ
نازانم تاچەند لەخوێندنەوەی هەواڵە سیاسییەكان
سەركەوتووبوومە "بەڵام پێمدەڵێن بەس بۆ هەواڵی
سیاسی گونجاوی". ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەو
ئامادەیە دووبارە شوو بكاتەوە. لەمیا رەسوڵ،
ساڵی 1982 لەشاری بەغدا لەدایكبووەو دەرچووی
كۆلیژی راگەیاندنی بەغدایە، ئێستا دانیشتووی
سلێمانییەو بێژەری هەواڵە سیاسییەكانە
لەكەناڵی كوردسات، ساڵی 2005 لەرادیۆی نەوا
بێژەر بووە، بەڵام لەبەرئەوەی حەزی بەدەركەوتن
كردووە، كەناڵی كوردساتی هەڵبژارد بۆ بێژەری،
لەمیا بە(سڤیل)ـی راگەیاند "بۆیە هەواڵە
سیاسیەكانم هەڵبژارد، چونكە پێمدەڵێن بەس بۆ
هەواڵی سیاسی گونجاوی، جا نازانم وایە یان
نا". لەمیا دایكی كوڕێكە تەمەن 11 ساڵ، چەند
ساڵێكە لەهاوسەرەكەی جیابۆتەوەو لەگەڵ كوڕەكەی
دەژی، هەرچەندە ئەو هۆكاری جیابوونەوەكەی
ئاشكرا نەكرد، بەڵام هاوسەرگیرییەكەی بەڕێكەوت
وەسفكرد، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئامادەیە شوو
بكاتەوە، لەمیا گوتی "بەڵێ شوو دەكەمەوە، بەس
دەبێت ئەو كەسە بێت كە خۆم دەمەوێت". لەبارەی
كاروباری ناوماڵ گوتی "زۆر تەمبەڵم و زۆریشم
حەز لەخەوە، بەس ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێ
كەسێكی پیس و پۆخل بم، نابەخوا ماڵەكەم زۆر
پاكە و گرنگی زۆریش بە كوڕەكەم دەدەم، خۆشم
بەقەرزاری دایكم دەزانم، بۆیە هەركاتێك ئەگەر
كارم نەبێت یەكسەر دەچم بۆلای دایكم".
|