|
ئەستێرەكەی
هۆلیۆد لیۆناردۆ دیكابریۆ، كە پاڵەوانی فیلمی
تایتانیك بوو لەوێ ناوی جاك بوو، بەوە ناسراوە
كە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان هەیە، هەر
ساڵێك پەیوەندی لەگەڵ كچێكی قەشەنگ دروست
دەكات، پێشتر لەگەل جیزیل باندشن بوو، دواتر
لەگەڵ نمایشكەری ئیسرائیلی بار رافیلی بوو،
دیارە جاك زیاتر مەیلی بەلای نمایشكەرانی
جلوبەرگ دەچێت، بۆیە ئەمساڵیش پەیوەندی لەگەڵ
نمایشكەرێكی قژ زەرد دروستكردووە، بەناوی یرین
هیزرتون كە تەمەنی تەنها 22 ساڵە، هەر چەندە
لەهەموو شوێنێك لەگەڵ یەكتر دەبینرێن، بەڵام
جاك نكۆڵی لەوە دەكات كە پەیوەندی نوێیان زۆر
قوڵ بێت. |