|
گۆرانیبێژی
بەناوبانگی كەنەدی سیلین دیۆن بەوە ناسراوە،
كە لەژیانی كۆمەڵایەتی و شەخسی خۆیدا هیچ
كێشەیەكی نییە، جیا لەوەش یەكێكە لەو
هونەرمەندانە كە زۆرترین سیدی لەجیهاندا
دەفرۆشرێت، سیلین دیۆن لەدوا دیمانەی خۆیدا
یەكێك لەعادەتە خراپەكانی خۆی ئاشكرا دەكات و
بە تاكە شتی خراپ ناوی دەبات، ئەویش مەسەلەی
پێڵاو كڕینە، سیلین دەڵێ "تائێستا 3000 جووت
پێلاوم هەیە، خەڵك هەیە خوو بە
ماددەهۆشبەرەكان دەگرن، من خوم بەپێڵاوكڕین
گرتووە، ئەوەش تاكە كاری خراپی منە، بەڵام
دڵیشم بەوە خۆشە، هەر كاتێك بچمە بازاڕ جوتێك
پێڵاو بكڕم".
|