|
ئەكتەری
بەناوبانگی جەزائیری ئەمەل بوشووشە
لەدیمانەیەكدا رەتی كردەوە، كە نیازی ئەوەی
هەبێت لە داهاتوودا شوو بە كەسێك بكات كە
لەبواری هونەر كاربكات، ئەمەل لەدیمانەكەیدا
پلانی خۆی بۆ شووكردن ئاشكراكردووەو گوتویەتی
"شوكردن و خێزان لەهونەر گرنگترە، نامەوێت شوو
بە یەكێك بكەم لەهونەر كار بكات، كاتێكیش كە
شوم كرد حەز ناكەم لە دوو منداڵم زیاتر
هەبێت". هەر لەو دیمانەیەدا كە لە سایتی
فەرفەش بڵاوكراوەتەوە، ئەمەل رەتی دەكاتەوە كە
پەیوەندی لەگەڵ ئەكتەری سوری جەمال سلێمان
هەبێت، ئەو قسانەش بە درۆ و دەلەسە وەسف
دەكات. |