|
سڤیل:
تریفە ئازاد
بێریڤان ئەنوەر، پێشكەشكاری بەرنامەی "ئەمڕۆی
شارەكەم" لەكەناڵی ناوخۆیی یەكگرتوو، كە كچی
مامۆستای ئاینی مەلا ئەنوەرە، ئەوەی بە (سڤیل)
راگەیاند "باوكی هاندەری بووە كاری راگەیاندن
بكات و بەرنامەی ئاوێزەش دەستپێدەكاتەوە".
بێریڤان ئەنوەر، یەكێكە لەو ئافرەتە
راگەیاندنكارانەی كە توانیویەتی لەماوەی
كاركردنی خۆی لەبواری راگەیاندن جێگای خۆی
بكاتەوە، سەبارەت بەدوایین كار و پڕۆژەی
لەساڵی 2012 بۆ (سڤیل) گوتی "ئەمساڵیشم
بەردەوامبوونمە لەكاری راگەیاندن، هەروەها
بەپشتیوانی خوای گەورە، بەنیازین بەرنامەی
ئاوێزە زیندوو بكەینەوەو چەندین گۆڕانكاریمان
تێدا كردووەو لەچەند بڕگەیەكی هەمەجۆر و
هەمەڕەنگ پێكدێت، وەك تیشك خستنە سەر هەندێ
دیاردەی ناو كۆمەڵگا بەباش و خراپەوە".
بێریڤان دەڵێ باوكم هاندەری سەرەكیم بووە كاری
راگەیاندن بكەم "باوكم پێیوایە بواری
راگەیاندن رۆڵی كەمتر نییە لەمامۆستایانی
ئاینی بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام،
بەتایبەت لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا كە ئافرەت
لەراگەیاندنی ئیسلامیدا كاریگەری باشی دەبێت،
ئەوەشم لەبیرنەچێت كە هاوسەری بەڕێزم دەورێكی
كاریگەری هەبووە لەسەركەوتنم لەبواری
راگەیاندندا".
|