|
لەدوا
دیمانەیدا ئەكتەری بەناوبانگ، میگان فۆكس
ئاشكرای كرد، كە ئەو لەهەفتەیەكدا تەنها سێ
جار وەرزش دەكات و پێی باش نییە هەموو رۆژێك
وەرزش بكات، میگان هۆكارەكەشی بۆ گۆڤاری
(ستایل) روونكردۆتەوەو گوتویەتی "ئەگەر رۆژانە
وەرزش بكەم، ئەوا گەرمۆكەكانی لەش بە زۆری لە
دەست دەدەم، من بۆ ئەوەی هاوسەنگی لەشم لەدەست
نەدەم، پێویستە پارێزگاری لە بەشێكی زۆر لەو
گەرمۆكانە بكەم". میگان فۆكس باسی لەوەش
كردووە، كە جیا لەوەرزش، یۆگا و مەساجیش
دەكات. |