|
ئەكتەری
سوری سەفا سوڵتان لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئیلاف
باسی لە دوا كاری خۆی كردووە، كە درامایەكە بە
ناوی جمكی رۆحی، سەفا باس لە ناوەڕۆكی كارەكە
دەكات و دەڵێ "درامایەكی كۆمەڵایەتی و
عاتیفیە". لەو درامایەدا سەفا رۆڵی سەرەكی
دەبینێت، ئەویش جمكێكن یەكێكیان خراپ و
ئەویتریش كەسایەتیەكی باشی هەیە، بەگوتەی سەفا
بوونی ئەو دووانە ململانێی نێوان خێر و شەڕ
نیشان دەدات، هەر لەبەر بەهێزی ناوەڕۆكەكەی
سەفا ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە نووسەری دراماكە
بڕیاری داوە ژمارەی ئەلقەكانی درێژتر بكاتەوە. |