ئافرەتی بەریتانی لە ساڵێكدا 468 درۆ دەكات  

 

 

لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە رۆژنامەی دەیلی ئێكسپریس بڵاویكردۆتەوە، لەساڵێكدا ئافرەتی بەریتانی 468 درۆ دەكات، لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە، كە هەر ئافرەتێك 9 درۆ لەهەفتەیەكدا لە بارەی بڕی خواردن و جۆری خواردن و خواردنەوە دەكات، بۆ نموونە زۆرجار ئافرەتان كە باسی خواردنەوە دەكەن دەڵێن "رۆژانە یەك پێك مەشروب دەخۆینەوە"، بەڵام لەراستیدا ئافرەتی بەریتانی زیاتر لەوە دەخواتەوە، لێكۆڵینەوەكە هەندێك لەجۆری درۆیەكانی دیاركردووە و بە درۆی كلاسیكی ناوبردووە.

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com