|
سڤیل:
رەوەند جەواد
كچە رۆژنامەنووس رێكان نەورۆز، كە بە راز
نەورۆز ناسراوە، جگە لەبواری راگەیاندن شیعریش
دەنوسێ بە (سڤیل)ی گوت "عاشقم بۆیە شیعر
دەنووسم".
راز نەورۆز كچە رۆژنامەنووسێكی شاری
سلێمانییە، لەبارەی شیعر نووسینەوە كە خاوەن
یەك ئەلبوومی شیعرییە بەناوی مەرگی عیشق، بە
(سڤیل)ـی گوت "ئەگەر من عاشق نەبم شیعر
نانووسم، ئەگەر عەشق نەبێت شیعر چۆن لەدایك
دەبێـت؟ عاشقم بۆیە شیعر دەنووسم، چونكە شیعر
ئاسوودەترین بوارە لای من". راز ئەوەشی
راگەیاند كاتێك ئەلبوومە شیعرییەكەی
بڵاوكردەوە بەنیاز بوو یەكێك لەشیعرەكانی
بكاتە گۆرانی، دەڵێت "بەڵام لەبەر نەبوونی
مادی نەمتوانی ئەوە بكەم، دامناوە لەداهاتوودا
تراكێك لەشیعرەكانم كلیپ بكەم".
لەبارەی پەیجی فەیسبووك راز گوتی "من هەموو
كەسێك ئاد دەكەم، بەڵام ئەگەر كەسێك
لەقسەكانیدا سنووری بەزاند وەڵامی نادەمەوەو
لای خۆشم رەشی دەكەمەوە".
|