|
بەپێی
هەواڵێكی سایتی ئیلاف هەفتەی رابردوو، یەكێك
لەكچە هەرە سەرەنجڕاكێشەكانی ئاهەنگی
"People's Choice Award" كە لە لۆس ئەنجلۆس
سازكرابوو، ئەكتەری تازە پێگەیشتوو ڤانیسا
هادگنز بوو، هەرچەندە ئەو ئەكتەرە ناوبانگێكی
ئەوتۆی نییە، بەڵام بۆ یەكەمجار دەركەوتنی لە
بواری نمایشكردنی جلوبەرگ سەرنجی سەرجەم
ئامادەبووانی راكێشا بوو، تا دواتر وایلێهات
كە زۆر كەس دەركەوتنی ڤانیسا لە بواری مۆدا
وەك ئایكۆنێكی نوێ وەسف بكەن. |