|
سڤیل:
سلێمانی
شەیدا ئەڵاكەرەم، یەكەمین بێژەری ئافرەت،
لەكەناڵی ئاسمانی ئیسلامیی كە ئێستا بێژەری
هەواڵە لەكەناڵی ئاسمانی پەیام كۆمەڵی
ئیسلامیی تایبەت بە (سڤیل) باس لەچۆنیەتی
چوونە كایەی راگەیاندن و خولیاو ئارەزووی
لەكارەكەیدا دەكات:
سەرەتا دەربارەی ژیانی (شەیدا ئەڵا كەرەم)
ئەوەی بۆ سڤیل روونكردەوە "لەكاتی ئاوارەییدا
و لەئێران لەدایكبووم و ئێستا قوتابی بەشی
راگەیاندنی زانكۆی سلێمانیم و هاوسەرگیریم
كردووە و دایكی كچێكی دوو ساڵانم بەناوی
(هانیە)، لەساڵی 2008 و لەگەڵ كردنەوەی كەناڵی
ئاسمانی پەیام وەك بێژەری هەواڵ لەم كەناڵە
دەستبەكار بووم". شەیدا هێما بۆ ئەوە دەكات،
كە مامی هانیداوە بچێتە كەناڵی ئاسمانی پەیام
و زۆریش هاوكاری بووە لەم كارەدا.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا بۆ (سڤیل) شەیدا ئەڵا
كەرەم بە شانازییەوە ئاماژە بەوە دەكات،
یەكەمین بێژەری ئافرەت كە لەكەناڵی ئاسمانی
ئیسلامیی كوردیەوە دەركەوت ئەو بووە، بەو
پێیەی كەناڵی پەیام كە یەكەمین كەناڵی ئاسمانی
ئیسلامیی كوردییە ئەو لەوێ چۆتە سەر شاشە و
هەواڵی پێشكەش كردووە.
شەیدا خۆشحاڵە بە كارەكەی و هێما بۆ ئەوە
دەكات، كە تا ئەو كاتەی توانام هەبێ، بەردەوام
دەبم لەكاری بێژەری و كەناڵی پەیامیش وەك چۆن
وێستگەی دەركەوتنی تواناكانم بوو ئاواش بینەرە
بەڕێزەكانی هاندەرمن بۆ بەردەوامبوون لەكاری
راگەیاندن لەم كەناڵەدا. هەروەك شەیدا سوپاسی
هاوڕێ و دۆستان و خانەوادەكەی دەكات، كە
هاوكاری بوون لەكارەكەیدا و بەتایبەت ئاماژە
بەكەسێك دەكات و دەڵێت "تا مردن قەرزاری دایكی
خۆشەویستمم كە هاوكار و یارمەتیدەری سەرەكیم
بووە".
|