|
لەدیمانەیەكی
ئۆ تیڤی هونەرمەندی لوبنانی باسی لەهەندێك
نهێنی ژیانی خۆی و بیركردنەوەی خۆی كرد، ورد
لەدیمانەكەدا ئەوە رووندەكاتەوە كە كێشەی
لەگەڵ ئەوە دا نییە بەر لەزەواج سێكس بكات و
دەڵێت "من شەرم لەوە ناكەم". ئەم قسەیەی ورد
بوێرێكی زۆری تێدا بوو، هیچ كچە هونەرمەندێكی
عەرەب بەو جۆرە لێدوانی نەداوە، جیا لەوەش
باسی خۆشەویستی كردو گوتی "من لە خۆشەویستی
تاكلایەنەدام، ئەو كەسەی خۆشیشم دەوێت لەبواری
هونەردا كارناكات، زۆر حەز دەكەم لەگەڵ یەكێك
خۆشەویستی بكەم كە ئەویش بە تەواوی منی
خۆشبوێت".
|