بڵاوبوونەوەی وێنەی رووتی كچە ئەكتەرێكی ئێرانی هەرای نایەوە  

 

 

بڵاوبوونەەوەی وێنەیەكی كچە ئەكتەری ئێرانی "گلشیفتە فراهانی" لەسایتی گوڤارێكی فەرەنسی و پەیجە كۆمەڵایەتیەكان، دەنگدانەوەیەكی جیهانی و ناوخۆیی لەئێران لێكەوتەوە. وێنەكەی "گلشیفتە فراهانی"كە لەماڵپەرێكی فەرەنسی بەناوی"فیگارو" بڵاوبوویەوە، تێیدا بەشی سەرەوەی جەستەی گلشیفتە بەرووتی دەردەكەوێت. وێنەكانیش لەلایەن "ژان مۆندینۆ" فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی گیراوە، وەك یەكێك لەو 16 ئەكتەرە گەنجەی كاندید كرابوون بۆ مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتی سزار.
هەرچەند دوای بڵاوبوونەوی وێنەكەی گلشیفتە و بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی كورتی فیلمەكەی گلشیفتە لەیوتیوب، سایتە فەرنسیەكە و یوتوب، وێنە و ڤیدیۆكەیان راگرت، بەڵام بڵاوبوونەوەی وێنەكە و فیلمەكە لەناو سایتەكانی دیكە و پەیجە كۆمەڵایەتیەكان كاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی دروست كرد. كەمتر لە 24 كاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكەی گلشیفتە لە فەیسبووكەكەی خۆی، هەزارەها كۆمینت لەسەر وێنەكە بەباش و خراپ نوسرا و ئەو سایتانەش كە وێنە و ڤیدیۆكەیان بڵاوكردەوە لەسەر ئاستی ریزبەندی ماڵپەڕە جیهانیەكان لەسەردانیكردندا چوونە پێشەوە. لەبەشێكی زۆری كۆمینتەكان پاڵپشتی لە گلشیفتە فراهانی كراوە، ئەو كارەشیان بەئازایەتی لەقەڵەم داوە و بەشێكیان پێیان وابوو "تابووی شكاندووە".
گلشیفتە دوای دەرچوونی لەئێران بەشداری لەفیلمێكی فەرنسی بەناوی "ئەتگوژم، ئەگەر بمرێت"كرد، لەدەرهێنانی (هونەر سەلیم) دەرهێنەری كوردی دانیشتووی فەرەنسا. هەروەها لەتەمەنی 14 ساڵیدا بەشداری لەفیلمێك بەناوی "درخت گلابی" كردووە. گلشیفتە لەساڵی 1984 لەتاران لەدایك بووە و باوكی (بهزاد فراهانی) یەكێكە لەئەكتەرە بەناوبانگەكانی سینەمای ئێران و خوشكی گەورەشی "شقایق فراهانی" یەكێكە ئەكتەرە سینەماییەكانی ئێران.
 

 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com