|
سڤیل:
سەباح شێخانی
كچە وێنەكێش كەنار خەسرۆ ئاماژە بۆ ئەوە
دەكات، ئافرەت وەك تابلۆیەكی جوان وایە، بۆیە
حەز بەوێنەكێشان دەكەن.
كەنار خەسرۆ، قوتابی دوا قۆناغی بەشی
وێنەكێشانە لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی
هەولێر، هەر لەمنداڵییەوە حەزی ئەوە بووە
ببێتە مامۆستای هونەر، بۆیە كاتێك لەو قۆناغە
لێیان پرسیووە حەزدەكەی لەدوارۆژ ببی بەچی؟
یەكسەر گوتویەتی مامۆستای هونەر، بەڵام ئەو
پێیوانییە پەیمانگای هونەرە جوانەكان
هونەرمەند دروست بكات، كەنار لەلێدوانێكیدا بۆ
(سڤیل) گوتی "پەیمانگا ناتوانێت هونەرمەند
دروست بكات، ئەگەر حەزێكی هونەری لەناخیدا
نەبێت، پەیمانگا تەنیا دەتوانێ گەشە بە
هونەرەكەت بدات". لەبارەی ئەوەی بۆچی ئافرەتان
زیاتر حەز لەوێنەكێشان دەكەن، كەنار دەڵێت
"لەبەرئەوەی ئافرەت وەك تابلۆیەكی جوان و پڕ
ڕەنگ وایە، هەستیشی وەك پەرەی گوڵ ناسكە و
حەزیش لەجوانی دەكات، بۆیە وێنەی زۆر لەلا
گرنگە". |