|
سڤیل:
سەباح شێخانی
رێژنە تاهیر، كچە یاریزانی یاری باسكە داوا
لەقوتابخانەكان دەكات هیچیتر وانەی وەرزش
فەرامۆش نەكەن و وەك وانەیەكی گرنگ بخوێندرێت.
رێژنە تاهیر ساڵی 1992 لەدایكبووە، خەڵكی
رەواندوزە و ئێستا دانیشتووی شاری هەولێرە،
قوتابییە لەقۆناغی سێیەمی كۆلێژی پەروەردەی
وەرزشی، بۆ (سڤیل) گوتی "وەرزش سەرچاوەی خۆشی
و كامەرانییە، هەتا بڵێی خۆشە و زیاتر حەز
لەیاری باسكە دەكەم، لەبەرئەوەی یارییەكی زۆر
خۆشە و دەتوانم خۆم تێدا بدۆزمەوە". بەڵام
رێژنە نیگەرانە تاوەكو ئێستا لەزۆربەی
قوتابخانەكان وانەی وەرزش فەرامۆشكراوەو وەك
وانەیەكی كەمبایەخ سەیر كراوە، رێژنە باسی
قوتابخانەكەی پێشووی خۆی دەكات و دەڵێت "كاتێك
كە لەقۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی قوتابی بووم،
زۆرجار مامۆستاكان، وانەی وەرزشیان بەقوربانی
وانەیەكی دیكە كردووە، لەجێگەی وەرزش وانەیەكی
دیكە خوێندراوە، كەچی لەڕاستیدا بایەخی وەرزش
لەهیچ وانەیەكی دیكە كەمتر نییە".
لەبارەی حەز و ئارەزووەكانی خۆیشی رێژنە تاهیر
گوتی "وەرزشم لەهەموو شتێك زیاتر خۆشدەوێت،
بەپلەی یەكەم وەرزش دواتر رەواندوز".
|