|
ساڵانێك
بوو شارون ستۆنی تەمەن 53 ساڵ بەسیمبولی جوانی
دادەنرا، چەندین جار ناوی لەیەكەمی ئەو
لیستانە دەهات، كە بۆ كێبركێی جوانترین
ئافرەتانی دونیا دەكرا، بەڵام دواتر تووشی
نەخۆشی بوو، لەمێشكدا تووشی خوێنبەربوون بوو،
لەدوا دیمانەیەدا شارۆن باس لەو ئازارە دەكات
كە تووشی سەری هاتبوو، شارۆن لەوە نیگەرانە كە
دوای چەند ساڵێكی تر بەهۆی نەخۆشی و چوونە نێو
ساڵەوە جوانییەكەی لەدەست بدات، كە هەموو
تەمەنی شانازی پێوەدەكرد، هەر ئەو جوانیەش بوو
وایكردبوو كە خەڵك نازناوی "حۆری شاشە"ی
پێبدات. |