|
پرۆگرامی
خۆراكی جیهانی كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان
بۆ باڵوێزی نەهێشتنی برسیەتی گۆرانیبێژی
بەناوبانگ كریستینا ئەگیلێرای دەستنیشان كرد،
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە ئەگیلیرا
لەوەتەی منداڵی بووە، بیر لەكاری خێرخوازی
دەكاتەوە، ساڵی پار ئەو گۆرانیبێژە سەردانی
گواتیمالای كرد لەبەرنامەیەكی خۆراكی بۆ
تەندروستی دایكان بەشداری كرد كە لەلایەن
رێكخراوی خۆراكی جیهانی رێكخرا بوو، هەروەها
توانی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ لێ قەوماوانی
هایتی كۆبكاتەوە. |