|
لە
ژمارەی رابردوو دیمانەیەكی كچە گۆرانیبێژ
دەشنێ، لە سڤیلدا بڵاو كرایەوە، بەڵام لەبەر
ئەوەی بەشێوەی ستۆری داڕێژرابۆوە، دەشنێ
پێداگری دەكرد لەوەی كە دەبێ ئەو پرسیارەی
تایبەت بە ئەڤین ئاسۆیە وەك خۆی دابەزێ، لە
بەر ئەوەی گومانی هەبوو، بەم شێوەیە قسەی
كردبێ.
سڤیل: لێرەو و لەوێ دەگوترێ ئەڤین ئاسۆ
لەپێشكەشكاریدا تەقلیدی تۆ دەكاتەوە، تاچەند
راستە؟
دەشنێ: واو. من نامەوێ باسی ئەو بكەم، بەڵام
بەس ئەو نەبوو تەقلیدی منی دەكردەوە، بەڵكو
دوو، سێ كچی تریش لەپێشكەشكاریدا تەقلیدم
دەكەنەوە، ئەوە جێگای شانازی منە، لەبەرئەوەی
من یەكەم كچ بووم دەرگایەكی گەورەی
پێشكەشكاریم كردەوە بۆ كچان. لاشم ناخۆش نییە
هەر كچێك لاسایم بكاتەوە، چونكە من
مامۆستایەكم لەو بوارەدا، بۆیە یەكەم كەس بووم
لەلایەن حكومەتی كوردستانەوە خەڵاتی باشترین
پێشكەشكاریم پێبەخشرا.
|