|
زۆر
شت لەبارەی مارلین مۆنرۆوە دەگوترێت، ئەو
لەرادەبەدەر جوان و سێكس بوو، ئەو بەناوبانگ
بوو، پەیوەندی زۆر بوو، وەك ئەوەی سەدەی
بیستەم سەدەی مارلین مۆنرۆ بێت، هەموو دەمێك
قسەی لەسەر دەكرا، بەڵام كەس نەیزانیوە، ئەو
ئافرەتە نووسەر بێت، كۆمەڵێك دەزگای چاپی
ئەمریكی و فەرەنسی بەنیازن كتێبێكی مارلین
مۆنرۆ چاپ بكەن، بەپێی ئەو راپۆرتەی لە
رۆیتەرز بڵاو كراوەتەوە مارلین مۆنرۆ، كۆمەڵێك
شیعر و پەخشان و بیرۆكەی نوسیوە، لەلای
برادەرێكی بووە، لەساڵی 2008 لەلایەن یەكێك
لەخاوەن چاپخانەكان ئاشكرا كراوە. |