دەوڵەمەندترین بێوەژنی سعودی بەدوای مێرد دەگەڕێت  

 

 

فەتون ناوی ئەو ژنە سعودیەیە، كە بە دوای مێرد دەگەڕێت، ئەو كەسێكی خەیاڵی نییە، بەڵكو لەروژنامە و تەلەفزیۆنەكان داواكەی خۆی بڵاو كردۆتەوە، كە ئەو بەنیازی شوكردنە، فەتون نازناوی دەوڵەمەندترین ئافرەتی سعودی وەگرتووە، لەلێدوانیكی بۆ سایتی عەرەبیە فەتون لەبارەی نیازەكەی خۆی دەڵێ "من دەمەوێ كەسێكی رۆشنبیر و خوێندەوار بێت، تا منیش رۆشنبیر بكات، چاوی لەپارەكەم نەبێت، دەبێت زیاتر چاوی لە هاوسەری بێت لەگەڵم ئەگەر بە دڵم بوو، ئەوا هەموو كارەكانی خۆمی پێدەدەم، نابێت لەمنیش جوانتر بێت "لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو داوایەی فەتون، سەدەها گەنجی عەرەبی خۆیان ناونووس كرد، بەڵام دوا مەرجی فەتوون دڵساردی كردن، چونكە فەتون لەبارەی تەمەنی هاوسەرەكەی دەڵێ دەبێت لەتەمەنی خۆم بێت، واتا تەمەنی 55 ساڵ بێت، فەتون جارێكی تر شوو كردووە، چوار كچی هەیە.
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com