فۆكس حەز دەكات لە برسان بمرێت  

 

 

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی میگان فۆكس ئەوە ئاشكرا دەكات، كە هیچ كاتێك كابانی ماڵ نەبووە، ئەگەر هەفتەیەك برسی بێت، بەلای ئەو باشترە، نەوەك ژەمێك خواردن بۆ خۆی حازر بكات، لەدیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری ئەلیۆری ئەمریكی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی میڤان فۆكس باس لەخەسڵتە خراپەكانی خۆی دەكات و دەڵێ "تا ئێستا ناتوانم ژەمێك خواردن بۆ خۆم حازر بكەم، پێم باشترە لەبرسان بمرم، بەڵام نەچمە چێشتخانەی ماڵ".
میگان فۆكس كە تەمەنی 24 ساڵە باس لەوە دەكات، كە زۆر لەبەكتریا دەترسێ، دەڵێ "دەچمە هەر شوێنێك فۆبیای بەكتریام هەیە، لەوە دەترسم بچمە ئاودەست، تەنانەت لەوەش دەترسم هەوای پاك هەڵمژم، چونكە لەدڵی خۆم دەڵێم رەنگە ئەو هەوایەش بەكتریای ملیۆن كەسی هەڵگرتبێت".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com