خاڵە تەها یەكەم جـــارە لــــــــێــــدەدا  

 

 

لەلێدوانێكی تایبەتدا تەها ئاغاجان گوتی "من 35 ساڵە كاری هونەریی دەكەم و هیچ كاتێك بە قەد ئەمجارە سودی ماددیم نەبینیوە، ئەمجارە لەگەڵ بەكر مەعروف لەدرامایەك بەشدارم دەوری كومێدی و تراژیدی دەبینیم، دراماكە ناوی فرمێسكە، بەپێی ئەو گرێبسەتەی ئەنجامم داوە، یەكەم جارە ئەوەندە پارەم پێ دەدرێت". لەلێدوانەكەیدا هونەرمەند تەها ئاغاجان گوتی "من پارە بە مەرجی سەرەكی نازانم سەیری دەقەكە دەكەم، پێمخۆشە هەقیشم لە هەر كارێك دیار بێت". ئاغاجان 35 ساڵە لەبواری نواندن كار دەكات. بیرەوەریەكیشی بۆ ئەمە گێڕاوە و گوتی "من لەسەرەتای كاركردنم لەپەیمانگا بوو، ئەو كات كچێكم خۆش دەویست زۆر پیاسەم لەگەڵ دەكرد و داوەتم دەكرد، دوای ساڵێك پێم گوت تۆم خۆش دەوێت، ئەویش گوتی تۆم خۆشدەوێ بەڵام وەكو خاڵم، ئێستا ئەگەر بمبینی دەڵێ وەك باپیرم تۆم خۆشدەوێ".
 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com