|
فەزیلە
سوێسی كچە بێژەرێكی عەرەبیە، لە كەناڵی
ئەبوزەبی كاردەكات، ئەو تەنها بێژەرێك نییە،
بەڵكو وەك رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگ ناسراوە،
ئەوەی فەزیلە لەهاوڕێكانی جیا دەكاتەوە،
ئەوەیە كە فەزیلە خاوەن رۆشنبیرییەكی زۆر
گەورەیە، لەگفتوگۆكانی دەردەكەوێت كە خاوەن
پاشخانێكی گەورەی خوێندنەوەیە، ئەو جیا
لەعەرەبی، ئیینگلیزی و فەرەنسیش بە باشی
دەزانێت، لەدیمانەیەكی رۆژنامەی قودسی عەرەبی
فەزیلە وەك كچێكی جەزائیری باس لەئەزمونی كاری
خۆی دەكات، ئاماژە بەو كەسانە دەكات كە
لەژیاندا پێیان سەرسامە و لەماوەی كاركرددنیدا
گفتوگۆی لەگەڵ كردوون، فەزیلە وەك دەردەكەوێت
سەرۆكی توركیا ئەردۆغان بەچاكترین كەس دەزانێ،
كە لەكاتی دیالۆگدا بە سەر فەزیلەوە كاریگەر
بووە، فەزیلە دەڵێ "ئەردۆغان كەسایەتیەكی
بەهێزی هەیە، لەكاتی قسەكردنیشش زۆر سادە و
كاریگەرە". وەك فەزیلە باسی كردووە، ئەو لە
بەر زیرەكی و سادەییەكەی ئەردۆغانی خۆشدەوێت.
|