|
لەراپۆرتێكی
رۆژنامەی قودسی عەرەبی هاتووە، كە گۆرانیبێژی
بەناوبانگی عەرەبی سەمیرە تۆفیق بێ كێشەترین
ئەو خانمانەیە كە تا ئێستا لەناو عەرەبدا
گۆرانیان گوتووە،
سەمیرە تۆفیق رەمزی جوانی عەرەبی بووە، لە سی
ساڵی كۆتایی سەدەی بیستەم، سەمیرە زۆر جار
تووشی نەخۆشی بووە، چەندین جاریشی قاچ و دەستی
شكاوە، لەهەموو هونەرمەندەكانی تر كێشەی
تەندروستی هەبووە،
تەنها لەشتێك بێ كێشە بووە، ئەویش هیچ ناو
وناتۆرەی بەدوا نەكەوتووە، ئەویش رەچاوی ئەوەی
كردووە، بۆیە هیچ كاتێك جلێكی وای نەپۆشیوە كە
لەشی دیار بێت، تا وازیشی لە گۆرانی هێنا ناو
و ناتۆرەی نەبوو.
سەمیرە تۆفیق دەنگێكی رەسەنی عەرەبی بوو، لە
هەشتاكان سەدایەكی زۆری هەبوو، جوانیەكەی
هۆكارێكی دیكەی ناوبانگەكەی بوو. سەمیر
پەیوەندی لەگەڵ هونەرمەندانی كوردیش هەبوو،
بەتایبەتی هونەرمەندی حەیرانبێژ رەسوڵ گەردی
كه له یەكێك لە دیمانەكانی خۆیدا باسی ئەو
پەیوەندییەی كرد.
|