|
ئافرەتێكی
سكرتێرەی تەمەن 33 ساڵ لە "هۆنگ كۆنگ" بەناوی
"چاونگ ساو" بە تۆمەتی تەحەڕوش و دەستدان
لەمەمكی ئافرەتێكی تری هەمان ئەو كۆمپانیایەی
كاری تێدا دەكەن، دەسگیر دەكرێ و حوكم دەدرێ.
رۆژنامەی "هۆنگ كۆنگ ستاندارد" ئاشكرای كردوە،
كە "چاونگ ساو" ساڵی پار دووجار لەگەرماوی
تایبەت بەئافرەتان لەكۆمپانیای "هیندرسۆن" بۆ
زەویوزار، تەحەڕوشی بەو ئافرەتەی فەرمانبەری
پێشوازیكردنە كردوە. لەشەوێكی دوای
كاركردنیشیاندا "ساو" پێی گوتوە كە جلەكانی
زۆر وروژێنەرن، بەرلەوەی دەست لەمەمكەكانی
بدا.
دادوەر "جۆنی چان" جەختی لەسەر ئەوە كردوە، كە
ئەو رەفتارەی "ساو" پێشێلكردنی پێوەرە
ئەخلاقیەكانی گەلی هۆنگ كۆنگە، بۆیە دادگا
بەتۆمەتی تەحەڕوشپێكردن سزای ناوبراوی دا.
راستەوخۆ دوای دەسگیركردنیشی، ساو (كە
لەماوەیەكی زووتری ئەمساڵدا شووی كردوە) دوای
12 ساڵ كاركردن لەكۆمپانیاكە، دەستی لەكار
كێشایەوە.
|