|
باوكی
ملیاردێری ئەمریكی "بێڵ گیتس"ی دامەزرێنەری
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، لەدیمانەیەكی رۆژنامەی
"نیویۆرك دەیلی نیوز"دا باس لەكوڕەكەی خۆی
دەكات، كە لەتەمەنی هەرزەكاریدا زۆر كێشەی بۆ
ناوەتەوە.
رۆژنامەكە لەبێڵ گیتسی باوك و تەمەن 84 ساڵانی
گواستۆتەوە، كە كوڕەكەی لەتەمەنی هەرزەكاریدا
زۆر كێشەی لەرووی رەفتار و هەڵسوكەوتەوە
هەبووە، بەهۆی ئەمەشەوە خانەوادەكەی بۆ ماوەی
دووساڵ راوێژی تایبەتیان سەبارەت بەچۆنیەتی
مامەڵەكردن لەگەڵ بێڵ گیستدا وەرگرتووە. گیتسی
باوك دەڵێ "هەموو خانەوادەیەك كێشەی لەنێوان
منداڵەكان و كەسوكارەكەیان لەتەمەنێكی
دیاریكراویاندا دەبێت، بەڵام كێشەكانی ئێمە
زۆربەیان لەنێوان گیتس و دایكیدا بوون". بێڵ
گیتسی كوڕیش دانی بەوەدانا، كە لەتەمەنی
هەرزەكاریدا سەركێش و سەربەكێشە بووە، گوتیشی
"دایكم لەهێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوە دابوو
لەگەڵ من. بەڵام باوكم لەیەدەگ بوو. بەڵام ئەو
منداڵانەی لەتەمەنی هەرزەكاریدا كێشە
دەنێنەوە، بۆ كەسوكاریان دەردەكەوێت كە دواتر
گەورە بوون، چ كارێكی باش ئەنجام دەدەن".
گیتیسی باوكیش لەگەڵ ئەم قسەیەی كوڕەكەی هاوڕا
بوو.
|