|
خانمە
ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی "كامیرۆن دیاز"
لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری "فۆگ"ی بەریتانی
باسی لەنهێنی پارێزگاریكردنی لەگەنجیەتی خۆی
كرد. دیازی تەمەن 37 ساڵان، دەڵێ "نهێنی
مانەوەم لەسەر ئەم گەنجیەتی و جوانیە،
وەرزشكردن و خۆراكی تەندروست و ئاوخواردنەوە و
پێكەنینی زۆر و سێكسكردنە".
ئەو روونیشی كردەوە، كە تا ئێستا هیچ
نەشتەرگەرییەكی جوانكاری ئەنجام نەداوە، بەڵام
گوتیشی، كە گەر پێویست بكات رەتی ناكاتەوە و
لەئەنجامدانی دوودڵ نابێت.
|