|
خانمە
ئەكتەر "سكارلێت جۆهانسن"ی هاوسەری "رایان
رینۆڵدز" لەدیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای
كرد، كە ئەو هیچ كاتێك حەزی بە ئەنجامدانی
كاری ناوماڵ نیە و هەمیشە ئەو كارانە بۆ
هاوسەرەكەی بەجێ دەهێڵێت. سكاڵێت زیاتر گوتی
"ناتوانم كاری پاككردنەوەی ناوماڵ و تەنانەت
ئوتوكردنی جلوبەرگیش ئەنجام بدەم، بیرم نایەت
دواجار كەی بوو، كە ئەو كارانەم ئەنجامدا"،
بەڵام سكارڵێت حەز بە ئامادەكردنی خواردن
دەكات و لەوبارەو دەڵێ "حەز بە چێشتلێنان
دەكەم، لەو رێگەیەوە دەتوانم بزانم خۆراك و
ژەمەكانم چۆن بێ و لەچی پێكبێت". سكارڵێت
زیاتریش حەز دەكات لەگەڵ گوێگرتن لەئاوازی
موسیقا، خۆی بەچێشتلێنانەوە خەریك بكات.
|