بەڕازیل جامی جیهانی دەباتەوە  

 

 

بە پێی راپرسیەكی "رۆیتەرز" و "ئیبسۆس"، كە 12 هەزار كەس لە 23 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان بەشداریان تێدا كردوە، زۆرینەی جەماوەری وەرزشی ئەو وڵاتانە و بەشداربووانی راپرسیەكە پێیان وایە هەڵبژاردەی بەڕازیل پاڵێوراوی یەكەمی بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2010یە كە لە ئەفریقای باشوور ئەنجام دەدرێت.
"پریمرۆز بردو" لە جۆهانسبێرك سەبارەت بەو راپرسیە وتی "پێم وایە هەڵبژاردەی بەڕازیل جامەكە بەدەست دەهێنێت، چونكە ئەوان شێواز و نهێنی تایبەتیان لە مەشق و راهێناندا هەیە. بەڵام گەر لە یاری كۆتاییدا هەڵبژاردەكەمان "باشووری ئەفریقیا" لەبەرامبەر بەڕازیلدا یاری بكات، من بە ترس و دڵڕەوكێی زۆرەوە تەماشای یاریەكە دەكەم".
هەڵبژاردەی بەڕازیل، یەك لەو هەڵبژاردە گەورە و توانایانەیە، كه هاندەرێكی زۆری هەیە، بۆیە لە راپرسییەكاندا بەڕازیل چانسی بەهێزە. لەم مۆندیالەدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە بێ رۆناڵدینهۆ و پاتۆ یاری دەكات، وەك لە راگەیاندنەكانیش بڵاوكرایەوە، كه بەڕازیل لەم مۆندیالەدا زیاتر گرنگی بە ئەنجام دەدات لەوەی بە پێشكەشكردنی هونەری یاری كه بەڕازیلییەكانی پێی دەناسرێنەوە. لە یەكەم یاریشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆریای باكوور هەرچەندە یـــارییەكەی بردەوە، بەڵام ئاستی یارییەكە جێگای رەزامەندی هەوادارانی نەبوو.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com