نهێنی سەركەوتنی هەڵبژاردە پاڵەوانەكانی جامی جیهانی  

 

 

سیخوڕەكانی نێو جیهانی تۆپی پێ بەردەوام لە هەوڵی شیكردنەوەی نهێنی بردنەوەی جامی جیهانی و پاڵەوانیەتیەكانن لە لایەن هەڵبژاردە بەهێزەكانەوە. گۆڤاری "فۆر فۆر توو"ی وەرزشی لە پێگە ئەلیكتڕۆنیەكەی خۆیدا لە دۆسیەیەكی تایبەتدا ئەو نهێنیانەی بردنەوەكانی هەڵبژاردە بەهێزەكانی ئاشكرا كردووە لە ژێر ناونیشانی "ئاڕاستە تازەكان لە تۆپی پێدا"، كە هەریەكە لە "مانوێل جایرۆ" و "سانتۆس" و "تیاگۆ لارگی" ئامادەیان كردوە. لە شیكردنەوەكەیاندا ئاماژەیان بە شێوازی تۆماركردنی گۆڵەكانی هەڵبژاردەكان داوە، لە یاریەكانی جامی جیهانی 2006 و پاڵەوانیەتی "كوپا ئەمریكا" و جامی ئەوروپای 2008.
لە هەرە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەو گروپە شیكەرەوە وەرزشیە پێی گەیشتوون:
• 46%ی گۆڵەكان لە رێگای فاوڵ و لێدانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانەوە بووە.
• 65% گۆڵەكان لە ئەنجامی كۆنتڕۆڵی یاریگاوە بووە لە لایەن ئەو تیمەی گۆڵەكەی تۆمار كردوە.
• 50%ی گۆڵەكان لە رێگای تەنیا 4 پاس و گواستنەوەی تۆپەوە تۆمار كراون.
• 80% بە 6 پاس و گواستنەوەی تۆپ تۆمار كراون.
تۆپە جێگر و لێدانە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكان لە زۆربەی یاریەكاندا یەكلاكەوە بوونە، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیتاڵیاش، كە دواهەمین دوو جامی جیهانیان بەدەست هێناوە، هەرە لێهاتووترین هەڵبژاردە بوونە لە قۆستنەوەی لێدانە جێگیرەكانەوە.


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com