ئۆزێل. یاریزانێك هاوشێوەی هاسلەر و مۆلەر  

 

 

یاریزانی لاوی ئەڵمانی و بە رەچەڵەك تورك "مەسعود ئۆزێل" رایگەیاند، كە ئەو دەتوانێت خەمی دابڕان و دواكەوتنی بالاك لە یاریەكانی جامی جیهانی 2010 لە بیر جەماوەری ئەڵمانیا بباتەوە، دوای ئەوەی توانی لە یەكەم یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە ئوستڕالیا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
ئێستا ئەڵمانیەكان دەتوانن باوەڕ بەوە بهێنن، هەڵبژاردەكەیان، كە 3 پاڵەوانیەتی جامی جیهانی بەدەست هێناوە، لە توانایدا هەیە یاریزانی دروستكاری گۆڵ و ئاست بەرزی هاوشێوەی "هاسلەر" و "مۆلێر" و "میكایل بالاك" دروست بكات، كە بتوانن بۆ بەدەسهێنانی پاڵەوانیەتیەكان سەركردایەتی هەڵبژاردەكەیان بكەن، هاوشێوەی یاریزانی لای راستی هێڵی بەرگری "فلیپ لام" كە تەمەنی لە 26 ساڵ تێپەڕی نەكردوە.
"ئۆزێل"ی تەمەن 31 ساڵان دەڵێت "خەونی ئێمە بەدەستهێنانی جامی جیهانیە، هەر بۆیەش هاتووین".
ئۆزێل بەهرە و ئاستێكی هونەری بەرزی هەیە، لە جۆری ئەو یاریزانانەیە كە كەم دووبارە دەبنەوە. ئەو دروستكاری گۆڵە و لە نێو یاریگادا دووچاوی تیژی هەیە و دەتوانێ لە هەر چركەساتێكدا ئاڕاستە و ئەنجامی یاریەكە بگۆڕێت.
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com