|
ئەستێرەكەی
هۆلیۆد سەلما حایك لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی
شوپیز سپای گوتویەتی "هەفتەی رابردوو فێری
بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بووم، من هێشتا
لەسەرەتامە و هیچی ئەوتۆی لێنازانم". سەلما
لەلێدوانەكەیدا ئەوە ئاشكرا دەكات، كە
مێردەكەی هانیداوە، فێری بەكارهێنانی
كۆمپیوتەر بێت، ئەو دەڵێ "مێردەكەم هانی دام،
ئەو پێیوایە كە كۆمپیوتەر زۆر كارمان بۆ ئاسان
دەكات، بەڵام من بۆ مەبەستێكی تر بەكاری
دەهێنم، ئەویش بۆ یارییەكانە، بەتایبەتی یاری
سودۆكۆ".
|