|
لەیاد
قەردەاغی كیژۆڵەیەكی ناسكە، یەكەم دیوانی
شیعری بە ناوی خەون بڵاو بۆتەوە، لەیاد هەردەم
ملوانكەیەكی گیڤارای لەملە، لەبارەی
ملوانكەكەی دەڵێ "خۆشەویستی بێ سنوورم بۆ
گیڤارا هەیە، جیا لەوەش بیروبۆچوونمان لەگەڵ
گیڤارا یەكە، سەرەڕای ئەوەش من شیوعیم". لەیاد
تەواو لەگەڵ دەربڕینی "شاعیر دڵی ناسكە" نییە،
بۆیە دەڵێ "دەكرێ شاعیر دڵی بەرد بێت". لەیاد
جیا لە شیعر كاری رۆژنامەوانی دەكات و لە
بواری كاركردنیش بەشداری هەیە، جیا لەوانەش
لەرێكخراوێكی خێرخوازی كار دەكات، لەیاد ئەو
هەموو بەهرەیەی لەخۆی كۆكردۆتەوە، هێشتا
تەمەنی بیست ساڵی تەواو نەكردووە، لەسلێمانی
لەئامادەییەكی نموونەیی دەخوێنێ.
|