ئەسەموا گیان خەون بە خولی ئینگلیزیەوە دەبینێ  

 

 

یاریزانی هێڵی هێرشبەری هەڵبژاردەی غانا "گیان ئەسەموا" رایگەیاند، كە ئارەزوو دەكات لەدوای مۆندیاڵدا یاری بۆ یەكێك لەیانە ئینگلیزیەكان بكات. ئەسەموا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "ئاواتم یاریكردنە لەئینگلتەڕا، بەڵام ئێستا من لەیانەی "رین"ی فەرەنسی یاری دەكەم و هەموو بیر و هۆشیشم بۆ مۆندیال تەرخانە، دوای مۆندیال بیر لەوە دەكەمەوە".
ئەسەموا یەكێكە لەئەستێرە دیارەكانی ئەم مۆندیالە و تائێستا 3 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كردوە و هۆكاری سەرەكی گەیشتنی هەڵبژاردەكەیەتی بۆ خولی 8 مۆندیال. لەبارەی مۆندیالیشەوە ئەسەموا دەڵێ "بۆ ئەوە كارناكەم ببمە باشترین یاریزانی ئەم پاڵەوانیەتیە، بەڵكو تەنیا دەمەوێ هاوكاری هەڵبژاردەكەم بم لە بەرەوپێشچوونی زیارتیدا. بەر لەدوو ساڵ رەخنەی زۆرم لەلایەن هاووڵاتیانمەوە لێدەگیرا، بەڵام ئەوە ئێستا گەڕاومەتەوە، بە پشتیوانی خوا هەموو كۆششێك بۆ وڵاتەكەمان دەكەین".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com