مۆرینۆ بەرگری لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكا  

 

 

دوای دەرچوونی هەڵبژاردەی پورتوگال لەخولی شازدە، لەسەردەستی ئیسپانیا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر و ئەو رەخنە توندانەی ئاڕاستەی "كریستیانۆ رۆناڵدۆ"ی ئەستێرەی هەڵبژاردەكە كرا، "جۆزیە مۆرینۆ"ی راهێنەری تازەی ریال مەدرید لەهەڵوێستێكی بەرگریكارانەی لەرۆناڵدۆی هاووڵاتی خۆی وتی "كەس ناتوانێ هەموو بەرپرسیاریەتی دەرچوونی پورتوگال بخاتە ئەستۆی رۆناڵدۆ، من مەشقم بە هەر تیمێك دابێت، لەبردنەوەدا هەموومان بردومانەتەوە و لە دۆڕانیشدا تەنیا من دۆڕاندومە، بۆیە رۆناڵدۆ دەتوانێ لەپشووی بەر لەوەرزی تازەدا هەست بە ئارامی بكات".
لەم مۆندیالەدا رۆناڵدۆ بەهۆی ئاستنزمیەكەیەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، بەجۆرێك بە "ئەستێرەی یانەكان" وەسفی دەكرا، كە هیچ شتێك بۆ هەڵبژاردەكەی ناكات. لەم مۆندیالەشدا تەنیا گۆڵێكی لەگەڵ كۆریای باشووردا تۆماركرد، جگە لەمە لەبەرامبەر بەرازیل و كۆدیڤوار و ئیسپانیا، نەخۆی و نە هەڵبژاردەكەی نەیانتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكەن. بە هەمان شێوە "كارلۆس كیرۆش"ی راهێنەری پورتوگال رەخنەی لەرۆناڵدۆ گرت، كە بە هەموو توانای خۆی یاری بۆ پورتوگال نەكردوە، لە لێدوانێكیشدا وتی "پورتوگال و رۆناڵدۆ پێویستیان بە یەكترە، بەڵام گەر فانیلەی پورتوگال رۆناڵدۆ دەترسێنێت و لێی بێزارە، بابڕوات و وازبێنێت".
 


 

 
Copyright 2009 - 2010 All rights reserved to Civilmag.com