|
چەندین
جارە كچە بەناوبانگەكەی ئەمریكا نیكۆڵ ریچی،
بەڵێن دەدات بە مەستی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕێت،
كەچی ئەو بەڵێنەكانی خۆی ناباتە سەر و زوو زوو
دەكەوێتەوە داوی پۆلسی هاتۆچۆوە.
یەكەم جار ریچی لەساڵی 2006 بە سایدی پێچەوانە
ئۆتۆمبێلەكەی لێخوری، بۆیە 82 خولەك لەلایەن
پۆلیسی هاتوچۆوە دەستگیركرا، ئەو كات دانی
بەوە نا، كە مەست بووە و لەژێر كاریگەری
خواردنەوە كحولیەكان بووە، دواتریش چەندین
سەرپێچی تر بۆ ئەو كچە تۆماركراوە، دواجار
پۆلیسی هاتوچۆ ناچار بوو بڕیار بدات، نیكۆڵ
ریچی بخاتە خولێكی هۆشیاركردنەوەی شوفێر و
لێخورینی ئۆتۆمبێل.
|